1-
5 هاووڵاتیی خەڵکی شاری ماکۆ لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە، بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، سەرجەم بە 46 ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کران.
2-
به‌یانی دووشه‌ممه پێش هه‌ڵهاتنی خۆر له یه‌کێک له به‌ندیخانه‌کانی تاران 14 که‌س به تاوانی بازرگانیکردن به ماده هۆشبه‌ره‌کان له‌سێداره دران.
3-
رۆژی رابردوو بە مەبەستی پێش‌گیری لە وشک بوونی گۆلی ورمێ، لەو شارەدا خۆپیشاندان بەڕێوەچوو.
4-
پێش‌نوێژی مەزهەبی سوننە لە زاهیدان بۆ جارێکی دیکە دەسبەسەر کردنی مامۆستایانی ئایینی لە ئێران‌دا مەحکووم کرد.
5-
بەهۆی نزیکیی ناوچە کوردنشینەکانی کوردستانی ئێران بە وڵاتی عێراق کە ناوەندی تەپ و تۆز لە ناوچەکەیە، ژیانی هاووڵاتییانی لەگەڵ کێشە بەرەوڕوو کردۆتەوە.
6-
رێژیمی ئێران هێزی نیزامیی لە دەڤەری ماکۆ زیاد کردووە و سەرەڕای هەڕەشە، ئاژەڵداری لە خەڵکی کۆچەری سەر سنوور قەدەغە دەکات
7-
بەرپرسی شیرکەتی گازی پارێزگای ورمێ گوتوویەتی، پاش ٧ ساڵ لە گەڵاڵەی گەیاندنی گاز بۆ گوندەکان، ٧٢%ی حەشیمەتی گوندەکان لە گاز بێ‌بەشن
8-
سه‌رچاوه‌یه‌ک له وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران رایگه‌یاند، ئێران پلانی دامه‌زراندنی به‌ندرێکی نوێ بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وت له ده‌ره‌وه‌ی گه‌رووی هۆرمۆز داناوه بۆ ئه‌وه‌ی له کاتی تووشبوونی ته‌نگه‌ژه له که‌نداو بتوانێت له‌م به‌نده‌ره‌وه نه‌وته‌که‌ی بۆ ده‌ره‌وه به‌ڕێ‌بکات.
9-
ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیه ده‌ڵێ من فەرمانی کۆمەڵکوژیەکەی رۆبۆسکیم نەداوە
10-
پێش رۆژێک له ده‌ستپێکردنی کۆبوونه‌وه‌کانی په‌یوه‌ست به دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران له شاری به‌غدا، ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریکا پرۆژه بڕیارێکی له دژی ئێران په‌سند کرد و چه‌ند سزایه‌کی ئابووری نوێی به‌سه‌ر که‌رتی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاند.
11-
بانکی میتسووبیشی ژاپۆن نزیکەی ٣ میلیارد دولار دارایی ئێرانی لەو وڵاتە بلۆکە کرد.
12-
بنیامین نەتنیاهۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل ده‌ڵێ کۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌وڵ ده‌دا بۆ بەدەستهێنانی چەکی ناوەکی بەمەبەستی وێرانکردنی ئیسرائیل
13-
گرووپی دانوستانکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران، رۆژێک به‌ر له ده‌ست پێکردنی کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گرووپی 5+1، سه‌باره‌ت به قه‌یرانی ئه‌تۆمیی ئێران، گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عێراق و له‌لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق پێشوازییان لێ‌کرا
14-
کۆمکاری عه‌ره‌بی داوای له ئێران کرد ئه‌و هه‌ڵمه‌تی دژایه‌تیکردنه ڕابگرێت که ماوه‌یه‌که له به‌رامبه‌ر ووڵاتی به‌حره‌ین ده‌ستیپێکردووه .
15-
سوریا .. ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له دیمه‌شق پێنج کوژراوی لێکه‌وته‌وه ،،، ژماره‌ی کوژراوانی دوێنێ گه‌یشته 32 که‌س
16-
باراک ئۆباما سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی زیادبوونی چالاکیه‌کانی رێکخراوی تیرۆرستی قاعیده له یه‌مه‌ن راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ له هێرشێکی خۆکوژی‌دا له شاری سه‌نعا زیاتر له سه‌د سه‌رباز کوژران.
17-
هه‌ر دوو رێکخراوی فه‌له‌ستینیی فه‌تح و حه‌ماس، له درێژه‌ی هه‌وڵه‌کانیان بۆ وه‌لانانی کێشه و ناکۆکیه‌کان، له‌سه‌ر ورده‌کارییه‌کانی چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی هاوبه‌ش له فه‌له‌ستین، رێککه‌وتن.
18-
له ئاکامی پێکدادانی دوو قه‌تار له باشووری هیند15 که‌س گیانیان له ده‌ستدا و 75 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
19-
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا شەپۆلێکی نوێی خوڵبارین لە پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، کوردستان و ئازەربایجانی رۆژئاوا بۆتە هۆی داخرانی قوتابخانەکانی زۆربەی شار و گوندەکان.
20-
چه‌ند رۆژ به‌ر له ئێستا دایه "به‌سێ قولی زاده" دایکی شه‌هید قادر مورادی، خه‌ڵکی ئاوایی "جولخه‌ران"ی ناوچه‌ی سۆما له ته‌مه‌نی ٧٥ ساڵیدا به هۆی پیری و نه‌خۆشی کۆچی دوایی کرد.