1-
سەرلە بەیانیی یەکشەممە رێکەوتی 31ی بانەمەڕ بانەمەڕ هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی هیوا هەواس کوڕی محەممەد ئەمین ،خەڵکی تازاوای سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی لە پارێزگای کرماشان، لە زیندانی دیزڵ‌ئابادی ئەو شارە ئیعدام کراوەله لایه‌کی دیکه‌وه دوو بەندکراوی خەڵکی جوانڕۆ، سەرلە بەیانیی دوێنێ‌یەکشەممە رێکەوتی 31ی بانەمەڕ لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە لە سێدارە دران.
2-
ماڵپەڕی کرماشان پۆست لە راپۆرتێک‌دا بڵاوی کرۆدتەوە لە ئەنجامی داخرانی سەدان کوورەی خشت‌بڕی لە پارێزگای کرماشان و یەتایبەت شاری کەنگاوەر، زیاتر لە 5 هەزار کرێکار بێ!کار بوون.
3-
ئەحمەدی نژاد لە لێدوانێکدا وێڕای ئاماژەی نەهێشتینی بێ‌کاری هەتا ٢ ساڵی دیکە گوتی، ئێمە بێ‌کاریمان لە ئێران بنەبڕ کردووە.
4-
نوێنەرێکی مەجلیس، سپای پاسدارانی بە دەستێوەردان لە شانۆی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی نۆیەم، تۆمەتبار کرد.
5-
سه‌رۆکی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی، بۆ یه‌که‌مین جار گه‌یشته تاران و له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی رێکخراوی ئه‌تۆمیی کۆماری ئیسلامی کۆبووه‌وه.
6-
رووسیه رایگه‌یاند که به‌نیازه پێشنیارێک پێًشکه‌ش بکا به‌وه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران به‌رێژه‌ی 20% ئۆران‌یۆم بپیتێنێت به‌رامبه‌ر به هه‌ڵگرتنی سزاکان له سه‌ر ئێران .
7-
هێزه‌کانی سوپای به‌شار ئه‌سه‌د، هێرشیان کرده سه‌ر شاری سوران له پارێزگای حه‌ما و له ئه‌نجامی تۆپباران و فیشه‌ک بارانی شاره‌که‌دا، لانیکه‌م 34 کوژران و ده‌یان که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون. له دیمه‌شقیش ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له نزیک کاروانی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی روویدا.
8-
له وڵاتی ئه‌مریکا له‌دژی به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکرده‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ خۆپیشاندان به‌ڕێوه چوو
9-
پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی میسر 23 و 24ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه ده‌چێ
10-
پاش کوژرانی دوو رێبەری سوننە مەزهەب و دژبەری بەشار ئەسەد بەدەستی هێزەکانی لوبنان، ناڕەزایەتییەکان لەو وڵاتە توندتر بۆتەوە.
11-
له کۆره‌ی باشوور سێ ده‌وڵه‌تی واشنگتۆن ، سیۆل و تۆکیۆ دانیشتنی سێ قۆڵی تایبەت بە کۆریای باکوور به‌ڕێوه ده‌به‌ن
12-
ئەمڕۆ دوشەممە لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا لە سەنعای پایتەختی یەمەن کە نمایشێکی سەربازی کردبوە ئامانج، دەیان کەس کوژران و برینداربون.