1-
هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئێران لە شاری "رەبەت" کۆمەڵێک کۆڵبەریان داوەتە بەر دەسڕێژ و لە ئاکامدا یەکێک لەو هاووڵاتییانە بەناوی "زانیار شەهرزووری بریندار بووه.
2-
رێژیم لەسەر جادەی سەرەکیی مەریوان ــ پاوە، بە بیانووی داڵدە دانی هێزەکانی ئوپۆزسیۆن، گوشاری بۆ خەڵک هێناوە.و دەستی داوەتە کاول کردنی سەیرانگاکان و چێشتخانەکانی سەر جادە و، وێڕای ئازار و زەخت و گوشار، بێ‌حورمەتی بە خاوەنی قاوەخانەکان ده‌کا
3-
چەند رۆژ لەمەوبەر کرێکارێک به ناوی زانیار مورادی لە شەهرەکی جادەی ساحلیی شاری سنە بەهۆی رووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا.
4-
کۆڵبەرێکی کورد لەسەر سنووری مەریوان رایگەیاند: بۆ دووەمین جار هێزی ئینتزامیی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە زۆرەملێ بەڵێن نامە بە کۆڵبەران واژۆ دەکات کە تێیدا هاتووە، هەر کەس نزیکی یەک کیلۆمیتریی سنوور بێتەوە، تەقەی لێدەکەن.
5-
لە راپرسییەکدا لە نێوان ٢١ وڵاتی جیهاندا، دەرکەوتووە زۆربەی خەڵکی جیهان دژی بەرنامی ناوکیی رێژیمی ئێرانن.
6-
کۆماری ئیسلامی له ئه‌گه‌ری هێرشی ئه‌مریکا نیگه‌رانه و له‌و پیوه‌ندییه دا عەلی رەمزجوو فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی رژیمی ئێران وتی: هێزەکانمان بۆ رووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ هەرچەشنە هێرشێکی دەرەکی ئامادەییان هەیە و ناوگانی ئەمریکاش لە کەنداو لە کونترۆڵی ئێمە دایە.
7-
ئەفسەرانی جیابووی ئەرتشی سووریە دەڵێن، تەقینەوەکان کاری رێژیمی بەشار ئەسەدە و بە زیندانیان ئەو تەقینەوانە ئەنجام دەدەن. له لایه‌کی دیکه‌وه له خۆپیشاندان و توندوتیژی و ته‌قینه‌وه‌که‌ى دوێنێى سوریادا 36 که‌س کوژران و شه‌وى رابردووش شه‌ڕ و پێکدادانێکى توند له نێوان هێزه‌کانى سوپاى سوریاى ئازاد و هێزه‌کانى سه‌ر به رژێم له چه‌ند گه‌ره‌کێکى شارى دیمه‌شق روویدا و باراک ئۆباماى سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکاش به سه‌رکرده‌ى وڵاتانى ئه‌ندام له گروپى هه‌شتى راگه‌یاندوه که پێویسه به‌شار ئه‌سه‌د ده‌سه‌ڵات جێبهێڵێت.
8-
کۆبوونه‌وه‌ی جی 8 له ئه‌مریکا کۆتایی پێهات و باراک ئۆباما لەمەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند هەموولایەکمان بۆچوونەکانمان یەکگرە سەبارەت بە بەرنامەی ناوەکی ئێران، چونکە وەرگێرانی بەرنامەی ناوەکی بۆ بەرهەم هێنانی چەک کارێکی مەترسیدارە بۆ سەر هەموو لایەک.
9-
سه‌رۆککۆماری یۆنان، په‌رله‌مانی نوێی دوای 2 رۆژ ده‌ستبه‌کاربوون، هه‌ڵوه‌شانده‌وه و یۆنان هاوکات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی و قووڵتر بوونه‌وه‌ی قه‌یرانه ئابوورییه‌که‌ی، مانگێکی دیکه په‌رله‌مانێکی نوێ هه‌ڵده‌بژێرێته‌وه.
10-
له ولاتی یه‌مه‌ن سێ رۆژه شه‌ڕ به‌رده‌وامه و هه‌تا ئێستا لانیکه‌م 12 سه‌ربازی سوپا و 22 چه‌کداری ئه‌لقاعیده کوژراون.
11-
رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ له مه‌ر سه‌رکوتی نارازیانی ئه‌م ماوه‌یه رەخنە لە ده‌سه‌لاتدارانی ئێستای میسر دەگرێت
12-
بنکەی ئەدەبی و رووناکبیریی گەلاوێژ، لە درێژەی رێزلێنان لە ئەدیب، هونەرەمەند و داهێنەرانی کورددا، کۆڕی رێزلێنان لە مەزهەر خالقی، هونەرمەندی ناوداری کوردی رێک خست.
13-
شاخەوانێکی کرماشانی به ناوی رەزا شەهلایی لووتکەی "ئێوێرێست"ی نایە ژێر پێ
14-
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی پێنج‌شه‌ممه، رێکه‌وتی ٣٠ی بانه‌مه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، "مام نه‌بی چالاکی" باوکی شه‌هیدی رێگای رزگاریی کوردستان، "کاوه چالاکی" خه‌ڵکی شاری مەهاباد له ته‌مه‌نی ٨٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد هاوکات رۆژی چوارشەممە، رێکەوتی ٢٧ی بانەمەڕی ١٣٩١ی هەتاوی، دایە "ماهی"، دایکی شەهید "ئیبراهیم محەممەدی" ناسراو بە "براهیم ئەندێزەیی" خەڵکی گوندی "ئەندێزە"ی ناوچەی لاجانی پیرانشار لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا بە هۆی پیری و نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.