1-
مامۆستایەکی ئایینی و پێشنوێژی گوندی "شێوە ئیبراهیم"ی سەردەشت بانگهێشتی دادگا کرا.
2-
هێری رید، بەرپرسی زۆرینەی دێمۆکراتی سێنای ئەمریکا داوای لە نوێنەرانی سێنا کردووە، دەنگ بە داسەپاندنی تەحریمی نوێ لە دژی رێژیمی ئێران بدەن.
3-
ده‌وڵه‌تی ماڵێزی له‌سه‌رمایه‌دانان له پاڵاوتگه‌کانی رژیمی ئێران پاشگه‌ز بووه
4-
پسپۆڕانی ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایانگەیاندووە، سەرەڕای تەحریمی رێژیمی سووریە، ئێران چەکوچۆڵ بۆ ئەو رێژیمە دەنێرێ
5-
کۆنگرێسی ئەمریکا رۆژی سێ‌شەممە بڕیارنامەیەکی خستە بەرباس کە تێیدا دەسەڵاتی سەرکۆماری ئەو وڵاتە لە پێوەندی لەگەڵ ئێران کەم دەکاتەوە.
6-
مامۆستایەکی زمانی کوردیی لە زانکۆی بەغدا لەو باوەڕە دایە بەهۆی کەمیی هێزی مرۆیی و دژایەتیی ناڕاستەوخۆی بەڕێوەبەریی ئەو زانکۆیە ئەگەری راوەستان و نەمانی لقی زمان و ئەدەبی کوردی لەو زانکۆیە لە گۆڕێ دایە.
7-
ژماره‌ی کوژراوانی خۆپیشاندان و توندوتیژییه‌کانی رۆژی چوارشه‌ممه له ولاتی سوریه گه‌یشته 40 که‌س
8-
سه‌رۆککۆماری ئه‌فغانستان له سه‌ردانێکیدا بۆ ئه‌ڵمانیا، له‌گه‌ڵ راوێژکاری ئه‌و وڵاته کۆبووه‌وه و په‌یماننامه‌یه‌کی ستراتیژییان مۆر کرد و ئه‌ڵمانیا دوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ناتۆ، یارمه‌تیی هێزه ئه‌منییه‌کانی ئه‌فغانستان ده‌کات
9-
دوای ئه‌وه‌ی هیچ کام له سێ حیزبه سه‌رکه‌وتووه‌که‌ی هه‌ڵبژاردنی دوو هه‌فته‌ی رابردووی په‌رله‌مانی یۆنان، نه‌یانتوانی ده‌وڵه‌تی نوێ پێکبهێنن، سه‌رۆککۆماری یۆنان فه‌رمانی دووباره کردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی بۆ مانگێکی دیکه، ده‌رکرد.
10-
له ئاکامی هێرشێکی ئاسمانیی هێزه‌کانی سوپای یه‌مه‌ن 16 چه‌کداری ئه‌لقاعیده کوژران
11-
له ئاکامی هێرشێکی چه‌کداری بۆ سه‌ر شاری غه‌دامس له لیبیا حه‌وت که‌س کوژران و 20 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
هاوکات حکومه‌تی کاتی لیبی ده‌لێ سه‌یفولئیسلام قه‌زافی و عه‌بدوڵڵا سنۆسی له‌ناو خاکی لیبیا دادگایی ده‌کرێن
12-
له ولاتی میسر موشیر حوسێن ته‌نتاوی ده‌ڵێ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی میسر به‌شێوه‌یه‌کی ئازاد و بێگه‌رد به‌ڕێوه‌ده‌چێ