1-
له شاری سنه تەقەی هێزی ئینتیزامیی رێژیم لە ماشینێکی جۆری پەیکان، کوژرانی دوو هاووڵاتیی کوردی لێکەوتەوە.
2-
هاووڵاتییەکی بانەیی بەناوی "موتەلیب ئەحمەدیان" سزای ٣٠ ساڵ زیندانی لەلایەن دادگای سەقزەوە بەسەردا سەپاوە
3-
لە شەوانی رابردوودا مامۆستایەکی ئایینی لە یەکێک لە مزگەوتەکانی مەریوان کە سەرقاڵی قسە کردن بۆ خەڵک بووە، لەلایەن چەند کەسێکی ئیسلامیی توندڕەوەوە هێرشی کراوەتە سەر و شەڕ و پێکدادان ساز بووە.
4-
کچێکی تەمەن 17 ساڵانی کورد بەناوی لە ناوچەی شپیرانی سەر بە شاری سەڵماس دەستی دایە خۆکوژی و گیانی لەدەست دا.
5-
نوێنه‌رانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم و وه‌فدی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دوای دوو رۆژ کۆبوونه‌وه و دانوستان، نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجامێکی دیاریکراو و بڕیار درا دووشه‌ممه‌ی داهاتوو، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دیکه ساز بدرێت.
6-
وەزراەتی دەرەوەی بەحرەین، لە ئیعتراز بە هەڵوێستی لێپرسراوانی ئێرانی لەمەڕ یەکیەتیی نێوان عەرەبستان و بەحرەین، کارداری باڵویزخانەی ئێران لە مەنامەی بانگهێشت کرد.
7-
ده‌سته‌ی گشتی شۆڕشی سوریا رایگه‌یاند دوێنێ 75 که‌س به‌گوله‌ی هێزه‌کانی رژێمی ئه‌سه‌د کوژران که 28 که‌سیان له خان شیخونی پارێزگای ئیدله‌ب بوون.
8-
سه‌رۆکی نوێی فه‌ڕه‌نسا، له یه‌که‌مین سه‌ردانی بۆ ئه‌ڵمانیا و کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ راوێژکاری ئه‌ڵمانیا، جه‌ختی له‌سه‌ر چاره کردنی قه‌یرانی ئابووریی ئه‌ورووپا و سنووردار کردنی رێژه‌ی قه‌رزه‌کانی سه‌ر یۆنان کرده‌وه.
9-
دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لەلاهای دادگایی‌کردنی ژەنراڵ رادکۆ میلادیچی سەرکردەی پێشووی سربەکانی بۆسنەی دەستپێکردەوە کەتۆمەتبارە بەتاوانی جەنگ و کۆمەڵکوژی.
10-
مارمێلکەی خاڵ زەردی هەورامان (رووە نیلە)، لە مەترسیی لە ناوچوون دایە و لایەنە پێوەندیدارەکانیش خۆیان بە بەرپرسیار نازانن
11-
گرووپی زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزیی سەر بە کۆلیژی ئەدەبیات و زانستە مرۆییەکانی زانستگای بەهەشتیی تاران لە توێژینگەی خوێندنەوەی وەرگێڕانی ئەو زانستگایە بە بەشداریی دوو مامۆستای کورد لە کۆڕێکدا بەرهەمەکانی دوکتور ئیبراهیم یوونسی شرۆڤە دەکات.