1-
رێژیمی ئێران بە ئامرازی پێشکەوتووتر و دابین کردنی ٢ میلیارد ریاڵ بودجە، چاودێریی سنوورەکانی کوردستان توندتر دەکات
2-
ماوەی شەش رۆژە شەپۆلێکی خۆڵ بارین رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتۆتەوە و بۆتە هۆی داخستنی زانینگەکانی کرماشان و فڕۆکەخانەی شاری سنە
3-
سهرهڕای واژۆی بەڵێننامەی ئای ئێڵ ئۆ لهلایهن رێژیمی ئێرانهوه، نزیکەی ٤ میلیۆن منداڵی کار لە ئێراندا بوونی هەیە.
4-
بانکی ناوەندیی رێژیمی ئێران هەواڵی زیاد بوونی نرخی هەڵاوسانی لە دوانزە مانگی رابردوودا بڵاو کردۆتەوە.
5-
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی لە کۆتایی رۆژی یەکەمی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران، داوای لەو وڵاتە کرد ئیزن بدات ئاژانس هەموو بنکە ناوکییەکانی بپشکنێ.
6-
بەپێی گەڵاڵەی پەسند کراوی "مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران" هەزینە و نرخی بەکارهێنانی بەرق، ئاو و گاز بۆ مزگەوت، حوسێنە و دارولقورئانەکان لە ئێران بۆتە خۆڕایی و لە بەرامبەردا نرخی ئەو پێداویستیانە بۆ هاووڵاتییان روو لە زیادبوونە.
7-
چالاکێکی کرێکاری لە کرماشان رایگەیاند، بەهۆی تازە نەکردنەوەی گرێبەستی کرێکارانی کارگەی نازگوڵی کرماشان، 200 کرێکاری ئەو کارگەیە بێکار کراون
8-
سوپای ئازادی سوریا لە نزیک شاری دەرعا هێرشی کردە سەر هێزەکانی رژێمی ئەسەدو شەڕێکی سەخت لەنێوانیان روویدا
9-
دوای چەند جارێک دواخستن، ئەمڕۆ دادگاییکردنی تارق هاشمی، جێگری سەرۆک کۆماری عێراق و پاسەوانەکانی دەستیپێکردەوە.
10-
بەپێی رێککەوتنی لێپرسراوانی عەرەبستان و بەحرەین، ئەو دوو وڵاتە دەبنە یەک وڵات و بەحرەین دەبێت بە بەشێک لە عەرەبستان
11-
لەئەنجامی تەقینەوەی دووچهرخهیهکی بۆمبرێژکراو لەباکوری ئەفغانستان 9 کەس کوژران
12-
لە سەلاسباوەجانی کۆبوونەوەی "رۆڵی شاعیرانی کورد لە پەرەدانی زمان و ئەدەبی فارسیدا"بەڕێوە چوو
13-
فێستیڤاڵی نەتەوەیی شێعری کوردی کە لەلایەن یەکیەتیی نووسەرانی کورد و وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت، کارەکانی خۆی دەست پێکرد.